دوو چالاكی مه‌ده‌نیی كورد به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی له زیندانه‌كانی سنه و نه‌غه‌ده ئازاد كران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/08/23/p23160
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١ی خه‌رمانان دوو چالاكی كورد به ناوه‌كانی خه‌بات مه‌فاخری و سه‌لاح عوسمانی به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران. تۆمه‌تی ئه‌م دوو چالاكه مه‌ده‌نییه كورده کە به‌ڕیز له‌ڕێكه‌وتی ١٩و ٢٧ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، «تێكدانی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی» له‌ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی كوردەوە ڕاگه‌یه‌نراوه.
چالاكی ژینگه پارێز خه‌بات مه‌فاخری له ڕێكه‌تی ١٩ی گه‌لاوێژدا له لایه‌ن كار به‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە له‌شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو دوای چه‌ند ڕۆژ مانەوە له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره‌كرابوو.
خه‌بات مه‌فاخری پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رمانانی ١٣٩٩دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منییه كرابوو. ناوبراو له‌ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری ١٣٩٩دا به دانانی بارمته له زیندانی ناوه‌ندیی سنه ئازاد كرا. ئه‌م چالاكه ژینگه‌پارێزه له‌جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن لقی یه‌كەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنه‌وه به تۆمه‌تی «تێكدانی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی» له‌ڕێگه‌ی هاوكاریكردنەوە له‌گه‌ڵ پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا (پژاك)، حوکمی چوار ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پابوو.
هەروەها زیندانیی سیاسیی پێشوو سه‌لاح عوسمانی کە له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گه‌لاوێژدا له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه‌له‌گوندی «ڕزگاری»ی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، دوای دوو ڕۆژ لێپرسینه‌وه له یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌كانی شاری نه‌غه‌ده، گواسترایه‌وه‌بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره.
سه‌لاح عوسمانی پێشتر له‌ساڵی ١٣٨٧دا به تۆمه‌تی چالاكیی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی هاوكاریكردنەوە له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای تێپه‌ڕاندنی نزیكه‌ی چوار ساڵ به‌ندكران له زیندانه‌كانی ورمێ و یه‌زد، ئازاد كرا.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دوو هاووڵاتی له سنه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی زیندان كران
-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتیی كورد لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی نه‌غه‌ده، مه‌هاباد و سنه
-
بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
-
سەرکوتکردن لە کوردستاندا؛ دەستبەسەرکردنی چواردە هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە
-
لە سنە بڕیاری دەستبەسەربوونی خوێندکاری کورد، ناهید کەمانگەر درێژ کرایەوە و لە ژووری تاکەکەسییەوە گوازرایەوە بۆ بەندی گشتیی زیندانی ژنان
- ئیبراهیم تاری‌مورادی هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە