بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی چوارشهممه١٧ی خهرمانان زیندانی سیاسیی كورد قادر محهممهدزاده دوای ٣٩ رۆژ له زیندانی یهزد كۆتایی به مانگرتنەکەی هێناوە. ناوبراو کە داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پشووی کاتی لە لایەن داواکاری گشتیی مەهابادەوە ڕەت کراوەتەوە، بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر ئەم ڕەتکردنەوەیە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژەوە دەستی بە مانگرتن کردبوو.
ئهندامێكی بنهماڵهی قادر محهممهدزاده سهبارهت به كۆتاییهێنانی مانگرتنەکەی ئهم زیندانییه سیاسییه به بە تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی وت: «لهم دوو ڕۆژهی دواییدا و دوابهدوای ناجێگیربوونی دۆخی تهندروستی قادر محهممهدزاده بە هۆی درێژهكێشانی مانگرتنەکەیەوە، سهرۆكی زیندانی یهزد و ههروهها چەند نوێنهرێکی ئیدارهی ئیتلاعات و دادوهری چاودێری زیندانی یهزد بە جیاجیا لهگەڵ قادر لە زیندان دیداریان کردووە و داوایان لێ كردووه كۆتایی به مانگرتنەکەی لە خواردن بهێنێت. ئهم كهسانه بهڵێینیان پێ داوهكه نه تهنها بهدواداچوون بۆ داواکاریی پشووی كاتیی ناوبراو دەکەن، بهڵكوو بهدواداچوون بۆ ئازادیشی لە زیندان دەکەن کە ئێستا شازدهههمین ساڵ لە حوکمە ٢٠ ساڵەکەی زیندانی تێدهپهڕێنێ.
بهوتهی ئهم سهرچاوهیە ههرچهند سهرهتا قادر محهممهدزاده ئاماده نهبووه كۆتایی بهمانگرتنهكهی بهێنێ، بهڵام دواجار بهقبووڵكردنی بهڵێنی كاربهدهستان بۆ بهدواداچوونی دۆسیهكهی، كۆتایی به مانگرتنەکەی هێناوە. ئهم زیندانییه سیاسییه هاوكات ڕای گهیاندووه له ئهگهری ڕهتكردنهوهی پشووی كاتی و ئازادیدا دیسانمانگرتن لهخواردن دەست پێ دەکاتەوە.
مانگی ڕابردوو هەم دادگای شۆڕش و هەم بەرپرسانی زیندانی یەزد ڕەزامەندیی خۆیان بۆ داواکاریی پشووی کاتیی ناوبراو ڕاگەیاندبوو و تەنانەت بارمتەی یەک میلیارد تمەنییشیان بۆ دیاری کرد، بەڵام مێهراب ئەکبەرپوور، داواکاری گشتیی مەهاباد، بۆ خۆی پێدانی پشووی کاتی بە قادر محەممەدزادەی ڕەت کردبۆوە.. گوایە ئەمنیەتیبوونی دۆسیەکە هۆکاری دژایەتیکردنی داواکاری گشتیی مەهاباد بووە، بەڵام قادر محەممەدزادە و بنەماڵەکەی پێیان وایە لەم بابەتەدا بۆچوونی خودی داواکار و ڕازینەبوونی بە پێدانی پشووی کاتی یەکلاکەرەوەیە، چونکوو بەرپرسانی زیندان و بەرپرسانی یاسایی وێڕای ئاگاداربوون لە وردەکارییەکانی دۆسیەکە پێدانی پشووەکەیان قبووڵ کردووە، هەر بۆیە هیچ ڕێگرێکی یاسایی لە ئارادا نییە. هەر لەم ماوەیەدا بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە وێڕای سەردانکردنی بەردەوامی داواکاریی گشتیی مەهاباد، بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەکە سەردانی تارانیشیان کردووە و نامەی داواکردنی پشووی کاتیی ناوبراویان ڕادەستی بەرپرسانی یاسایی کردووە.
کاوە کرماشانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیش وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە ئاست دۆخی تەندروستیی قادر محەممەدزادەدا، لەم بارەوە وتبووی: «بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان هێناوە، بنەماڵەی قادر محەممەدزادە و بە تایبەت دایکە بەساڵاچووەکەی تا ئێستا تەنانەت توانای سەفەرکردن بۆ یەزد و دیداری منداڵەکەیانیان نەبووە و بە سەختی توانیویانە بارمتەی قورسی یەک میلیارد تمەنی ئامادە بکەن و قۆناغە ئیداری و یاساییەکان لە دادگوستەریی مەهاباددا جێبەجێ بکەن، بەڵام دژایەتیکردنی داواکاری گشتیی مەهاباد بۆتە هۆی پەککەوتنی بەهرەمەندبوونی ناوبراو لەم مافە یاساییە. بڕیارەکەی داواکاری گشتیی مەهاباد هیچ پاساوێکی یاسایی نییە و تەنها لەسەر بنەمای بۆچوونی شەخسیی خۆی وەرگیراوە. بە داخەوە بەرپرسانی دەزگای دادوەری لە هەندێ ناوچەی وەک کوردستاندا و لە پێوەندی لەگەڵ زیندانییانی سیاسیدا تەنانەت هەر ئەم یاسایانەی خۆشیان پێڕەو ناکەن، بەڵکوو بەپێی دەسەڵاتی سەروویاسایی خۆیان هەم بەندکراوەکە و هەمیش بنەماڵەکەی دەخەنە دۆخێکی سەخت و دژوارەوە. ئەم گوشار و هەڵسوکەوتانە لە ئاست ئەو زیندانییانەدا کە ناتوانی پارێزەر بۆ خۆیان دیاری بکەن گەلێ قورستریشە».
قادر محەممەدزادە، لەدایکبووی ڕەشەمەی ١٣٥٦ی بۆکان، لە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٨٤دا لەگەڵ محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا» و «کوشتنی ئەندامێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران» لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ئەم دوو زیندانییە سیاسییە دوای چەند مانگ مانەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی مەهاباد و ورمێ ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کران و دوای ١٥ مانگ نادیاربوونی چارەنووس، لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «موحارەبە» دادگایی کران.لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد قادر محەممەدزادەی مەحکووم کرد بە ١٨ ساڵ زیندان لەگەڵ دوورخستنەوەدا بۆ زیندانی «یەزد» و سزای ١٨ ساڵ زیندان لەگەڵ دوورخستنەوەدا بۆ زیندانی «تەبەس»یشی بەسەر محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهیدا سەپاند. دواتر ئەم حوکمانە وەک خۆیان لە دادگای پیاچوونەوەی ورمێدا پەسەند کرانەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە هەروەها لە لایەن دادگای کەیفەریی مەهابادەوە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی قەساس و ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا، شەم حوکمە دوای تانەلێدان لە ساڵی ٩٢دا لە دیوانی باڵای ئێران هەڵوەشێنرایەوە و گۆڕدرا بۆ پێدانی دیە.
قادر محەممەدزادە، لە ڕێبەندانی ساڵی ١٣٨٩ لە دۆسیەیەکی تردا بە تۆمەتی «پێوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵاتدا» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشەوە دیسان حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی دیکەی بەسەردا سەپا.