به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان, مێهدی سانێع فه‌رشی چالاكی مه‌ده‌نی توركی خه‌ڵكی ته‌ورێز، به مه‌به‌ستی داواكاری پیداچوونه‌وه له حوكمه په‌نج ساڵ و نیو زیندانیه‌كی كه ساڵی رابردوو له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ورمێوه به به سه‌ریا سه‌پا ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن.
ئه‌م حوكمه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ و دادگای باڵای ئێران وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرایه‌وه.
مێهدی سانێع فه‌رشی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز له ڕێكه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له وڵاتی توركیا بۆ ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٢٦ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئید‌اره‌ی ئیتلاعاتی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرا.
ناوبراو له مانگی ڕه‌زبه‌ردا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ورمێوه به تۆمه‌تی «ئه‌ندام بوون له گرووپه دژبه‌ره‌كانی دره‌وه‌ی ئێران» و «بانگەشەی دژی حکوومەت» له سه‌ر یه‌ك پێنج ساڵ و نیو زیندانی به سه‌ردا سه‌پا.