به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان لوقمان پیرخزرانیان شێوه‌كار و په‌یكه‌رسازی خه‌ڵكی مه‌ریوان و دانیشتووی تاران بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه ٩ مانگه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كراوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌ڵاڕێزانی ساڵی پار له كاتی دهستهسهركرانی منداڵه‌كه‌ی به ناوی ندا پیرخزرانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو هه‌ر بۆیه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینی تاران كرابوو.
ناوبراو دوای ته‌واو بوونی لێپرسینه‌وه‌كان له ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له لایه‌ن دادگای شۆڕشی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی” ٢ ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا كه ١٥مانگ له‌م حوكمه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراوه.