گواستنەوەی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی ورمێ
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/09/29/p11037
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەحەد نەجاڕچیرەیی خەڵکی گوندی «دلوور دەربەند»ی ورمێ، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی سپای پاسدارانەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.
ناوبراو ڕۆژی ٢ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە گوندی دلوور دەربەندی ورمێ دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە پادگانی ڕاژانی ورمێ کرابوو. ناوبراو نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لەم دەستبەسەرگە ئەمنییەوە گواسترابوویەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ورمێ و ڕۆژی ڕابردوویش ڕەوانەی بەندی ٣ کراوە.
دەوترێت تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕووبەڕووی ئەم هاووڵاتییە کراوەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە ورمێ سپای پاسداران هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئیدریس فەقیهیی پشتڕاست کردەوە
-
حوسێن عوسمانی دوای ههشت ساڵ زیندان له ورمێ، مۆڵهتی كاتی (مورهخهسی) پێ درا
-
گواستنهوهی مێهدی سانێع فهرشی بۆ ژووری تاكهكهسی له ورمێ
-
مانگرتنی ناڕەزاییانەی ٤٣ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی لە زیندانی ورمێ لە ئاست نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکیدا
-
نایب عهسكهری لە زیندانی ورمێ بۆ دهستبهسهرگهی دهزگای ئیتلاعاتی سپا گوسترایەوە
-
دوای ٩ مانگ دەستبەسەربوون تۆمەتی «بەغی» ڕووبەڕووی سێ چالاکی کورد لە ورمێ کراوەتەوە