بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەحەد نەجاڕچیرەیی خەڵکی گوندی «دلوور دەربەند»ی ورمێ، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی سپای پاسدارانەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.
ناوبراو ڕۆژی ٢ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە گوندی دلوور دەربەندی ورمێ دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە پادگانی ڕاژانی ورمێ کرابوو. ناوبراو نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لەم دەستبەسەرگە ئەمنییەوە گواسترابوویەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ورمێ و ڕۆژی ڕابردوویش ڕەوانەی بەندی ٣ کراوە.
دەوترێت تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕووبەڕووی ئەم هاووڵاتییە کراوەتەوە.
گواستنەوەی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی ورمێ

تەوحید دەروێش، زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی تەورێز هەوڵی خۆکوشتنی دا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەوحید دەروێش، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تەورێز لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا (سێپتامبری ٢٠٢٢) دەستبەسەر کرا و تۆمەتی «موحارەبە»ی...
زیاتر بخوێنەوەچوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە تۆمەتی «موحارەبە»یان ڕووبەڕوو کرایەوە
چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە بە ناوەکانی کەیوان زەندی، ئارام ئازاد، سەردار شاهمورادی و هووشەنگ چەهارگورگە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ١٤٠١دا
(٢١ی مارسی ٢٠٢٢ تا ٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لەم ڕاپۆرتەدا ئاوڕ دەدرێتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی هاووڵاتییانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠١دا. لەم...
زیاتر بخوێنەوە