تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كودستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه لقی ٣١ی دادگای باڵای ئێران له شاری قوم حوكمی ئێعدامی شاكر بێهروز به‌ندكراوی سیاسیی كورد به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” په‌سه‌ند كرد. ئه‌م حوكمه ده ڕۆژ پێش په‌سه‌ند كراوه و ئه‌مڕۆ به شێوه‌ی فه‌رمی له زیندانی ورمێ به شاكر بێهروز ڕاگه‌یه‌نراوه.
شاكر بێهروز له به‌فرانباری ١٣٩٩ به تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی به‌سیجی سپای پاسداران، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ری ورمێوه سزای ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پا بوو. پێشتریش له خه‌رمانانی ١٣٩٩به تۆمه‌تی “بغی” له ڕێگای ئه‌ندامبوونەوە له کۆمه‌ڵەدا حوكمی ئێعدامی بۆ ده‌رچوو بوو. ئه‌م حوكمه به‌ڵام له پووشپه‌ڕی ئێمساڵدا له دادگای باڵای ئێران، شكا و نێردرایه دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ بۆ پیاچوونه‌وه‌ی دووباره.
شاكر بێهروز له حاڵێكدا به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” مه‌حكووم به ئێعدام كراوه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئه‌و كوشتنه به ئه‌نقه‌سته له لایه‌ن ناوبراوه ده‌رنه‌كه‌وتووه و ١٢ هاووڵاتیی گوندی “دیزه‌جی مه‌رگه‌وەڕ” شاهێدییان داوه كه ناوبراو له كاتی كوشتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران‌دا له‌و گوونده بووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كوشتنی مامل محمه‌ممه‌دی ئه‌ندامی سپای پاسداران له گوندێكی تر له شاری ورمێ ڕوویداوه، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی مامل موحه‌ممه‌دی ( كه‌سه كوژراوه‌كه‌ی ئه‌ندامی به‌سیجی سپای پاسدارن) سه‌ره‌تا شكاتیان له‌م زیندانییه سیاسییه نه‌كردبوو به‌ڵام دواتر به هۆی زه‌خت و گوشاری دەزگای ئیتلاعاتی سپاوه ناچار ده‌به‌ن دژی شاكر بێهروز شكایه‌ت بكه‌ن.
شاكر بێهروز، هاووڵاتیی خه‌ڵكی ورمێیه‌و‌پاییزی ١٣٩٧ دوای وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه‌و گه‌ڕانه‌وه‌له‌هه‌رێمی كوردستان، خۆی به‌ئیداره‌ی ئیتلاعات ناساند‌و دوای ١٤ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كرا. سێ مانگ دوای ئازادبوونه‌كه‌ی له‌ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵدا بۆ جارێکی‌تر لە لایەن هێزه‌كانی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای ورمێوە‌به‌تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا، ده‌ستبه‌سه‌ر کرایەوە و ماوه‌ی ساڵێك و ١٨ ڕۆژ له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م دەزگا ئه‌منییه‌دا له‌پادگانی ئه‌لمه‌هدیی سپا، له‌ژێر لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجەی ڕۆحی و جه‌سته‌ییدا بوو.
دوای پێنج مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون و مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی پاراستنی ئیتلاعاتی سپا. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ڕه‌وانه‌ی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ كراوه و دوای به‌ڕێوه‌چوونی موحاکەمەیه‌كی چه‌ندده‌قه‌یی، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران‌دا، سزای ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. له سیناریۆیه‌كی نوێ‌دا له لایه‌ن ئه‌م دەزگا ئه‌منیه‌تییه‌وه دۆسیه‌یه‌كی دیکەی بۆ دروست کرا و ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی «بەغی» له ڕێگای «ئه‌ندامبوونەوە له کۆمه‌ڵەدا» و «كوشتنی یه‌كێك له ئەندامانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا»، بوویه‌وه. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه سه‌باره‌ی به هه‌ركام له و تۆمه‌تانه له دوو دۆسیه‌ی جیاوازدا سزای ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پا.