دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی عه‌بدولعه‌زیز ڕه‌سووڵی و ئه‌نوه‌ر مامعه‌لی كه له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری پیرانشاری پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ڕه‌وانه‌ی خه‌وتنگه‌ی ۱-۲ ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كران.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی به‌ده‌ست هێناوه كه ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی پیرانشار له گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی ستار ڕه‌سووڵی (برای عه‌بدولعه‌زیز)، له ڕێكه‌وتی ١٠ی جۆزه‌رداندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منییه له شاری ورمێ كران.
ستار ڕه‌سووڵی دوای مانگێك ده‌ستبه‌سه‌ر بوون ئازاد كراوه به‌ڵام عه‌بدولعه‌زیز ڕه‌سووڵی و ستار مامعه‌لی ماوه‌ی سێ مانگه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ له ژێر لێپرسینه‌وه‌دان و له ڕێكه‌وتی ١٠ی خه‌رماناندا ڕه‌وانه‌ی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كران. ئه‌م دوو هاووڵاتییه له ڕۆژانی ڕابردوودا دوای مانگێك ڕاگرتنیان له قه‌ره‌نتینه‌ی زیندان بۆ خه‌وتنگه‌ی ۱-۲ گواسترانه‌وه.
تۆمه‌تی ئه‌م دوو كه‌سه “ئه‌ندامبوون له گرووپه سه‌له‌فییه‌كان” ڕاگه‌یه‌نراوه.