بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی ڕەزبەر، موژگان كاووسی، نووسەر و توێژەری بەندکراوی کورد، بۆ چەند کاتژمێرێک براوەتە شوێنێک لە دەرەوەی زیندانی کەچوویی کەرەج و دیسان گەڕێنراوەتەوە بۆ نێو هەمان زیندان. ئەم زیندانییە سیاسییە دوای گەڕاندنەوەی دووبارە بۆزیندانی کەچوویی کەرەج لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕای گەیاندووە کە ئەم گواستنەوە چەند کاتژمێرییە بە هۆی دەستووری هەڵەی داواکاری گشتییەوە ڕووی داوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەردا لە زیندانی ئێڤینەوە گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی هێزی ئینتیزامی لە کەرەج و دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە دۆخی سەختی ئەو دەستبەسەرگەیەدا ڕەوانەی زیندانی کەچووی کەرەج کرا. پێشتر دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای مازەندەران دەستووری دابوو ئەم زیندانییە سیاسییە بۆ تێپەڕاندنی پاشماوەی سزاکەی بگوێزرێتەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی پارێزگای ئەلبورز.
ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر و لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕدا لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی هاوکات لە تاران و نۆشەهریشن، لەسەر داوای خۆی لە زیندانی ئێڤینەوە گواسترابوویەوە بۆ نۆشەهر، بەڵام دوای تێپەڕاندنی شەوێک لە دەستبەسەرگەی ناجادا لەو شارە، لەبەر هەماهەنگینەکردنی بەرپرسانی زیندانی ئێڤین لەگەڵ بەرپرسانی دادوەریی نۆشەهر، ڕۆژی دواتر دیسانەوە گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران.
خانمی کاووسی لە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕدا و دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ بەسەر تووشبوونیدا بە کۆرۆنا لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران، مۆڵەتی چوونەدەرەوەی کاتی (مورەخەسی)ی پێ درابوو.
موژگان كاووسی نووسەری کورد له‌ڕێكه‌وتی ٢٧ی خەزەڵوەر (١٨ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩)، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری نۆشەهر دەستبەسەر کرا و پاش نزیكه‌ی مانگێك به‌دانانی بارمته‌له‌زیندان ئازاد كرا. ناوبراو سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی نۆشه‌هره‌وه سزای‌٦٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا، به‌ڵام دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای مازه‌نده‌ران ئه‌م سزایه‌زیاد كرد بۆ ٧٦ مانگ.
موژگان كاوسی ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٩٨ (٦ی مارسی ٢٠٢٠)، له‌پۆستێكدا له‌ئێكاونتی ئینستاگرامه‌كه‌یدا نووسیبووی: «دادگای پێداچوونه‌وه، پارێزەنامەکەی کە‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌مه‌وه‌بەڕێز موسته‌فا نیلی پێشکەش کرابوو، قبووڵ نه‌كردووه‌و ناڕازیبوونەکەی دادوه‌ری گشتی و ئینقلابی نۆشه‌هری به‌شیاو داناوه‌کە حوکمی دادگای یەکەمی پێ کەم ببوو».
ئەو لە درێژەدا نووسیبووی کە دادگاکە سزای ٦ مانگ بەندکران بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە کۆماری ئیسلامی»ی بۆ ٧ مانگ و نیو و سزای ٣٠ مانگ بەندکران بە تۆمەتی «هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی»ی بۆ ٣٦ مانگ زیاد کردووە و سزای ٣٣ مانگ بەندکران بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە گروپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی»ی وەک خۆی پشتڕاست کردووەتەوە.
به پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی لەمەڕ كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، قورسترین سزا به‌ڕێوه‌ده‌چێ و به‌م پێیه‌قورسترین سزا بۆ موژگان كاووسی له‌٣٣ مانگەوە بۆ ٣٦ مانگ زیندانی حه‌تمی زیادی كردووە.
ئه‌م نووسه‌ره‌كورده‌له‌ڕێكه‌وتی ٣٠ی گوڵانی ١٣٩٩(١٩ی مه‌ی٢٠٢٠)، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی سێ ساڵ زیندان له‌نۆشه‌هر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره‌كرابوو، به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژ گواسترایه‌وه‌بۆ زیندانی ئێڤینی تاران.