تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

به‌ندكراوان پیرانشار

هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە پیرانشار دەستبەسەر کرد

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/10/19/p23187

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە‌٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشاریان بە ناوی سوعدا خەدیرزادە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ.

ئەگەرچی سوعدا خەدیرزادە دووگیانە، بەڵام مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوونی ناوبراو بەردەست نەکەوتووە.