به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا نایب عەسکەری کە ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەر لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێوە گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران، گەڕێنراوەتەوە بۆ زیندان، بەڵام ٥ زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی تر به‌ناوه‌كانی مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی، مه‌حیه‌دین تازه‌وارد، داوود جه‌باری، ئیبراهیم خه‌لیل سدیق هه‌مه‌دانی و سالار خەلیل سدیق هه‌مه‌دانی و سێ زیندانیی غه‌یره‌سیاسی به‌ناوه‌كانی فه‌رزین قادری، ئه‌میر محه‌ممه‌دی و كه‌مال خاكزاد، هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپادان.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دوابه‌دوای گۆڕانكارییەکانی ناو داموده‌زگا ئه‌منییەکانی ورمێ و گۆڕدرانی به‌رپرسی نووسینگه‌ی تایبه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعات لە ناوزیندانی ورمێ، گۆشار و دۆسیه‌سازی بۆ زیندانییانی سیاسی و غەیرەسیاسی پەرەی سەندووە.
دەوترێت دوای نزیکەی ١٠ ساڵ لە کردنەوەی نووسینگەیەکی ئەمنیی تایبەت لە زیندانی ورمێ کە لە کۆنترۆڵی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بوو، ئێستا دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەرپرسایەتیی ئەم نووسینگەیەی گرتۆتە ئەستۆ و لە چوارچێوەی سیاسەتە تازەکانی ئەم دەزگا ئەمنی-سەربازییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەڵاڕێزان، هاوکات ٥ زیندانیی سیاسی-مەزهەبی و ٣ زیندانیی غەیرەسیاسی گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران.
لە ساتەوەختی گواستنەوەی ئەم زیندانییانەوە، تەنها مەحیەدین تازەوارد، زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام، لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداراندایە لە پادەگانی ئەلمەهدیی ورمێ.
له‌ناو ئه‌و زیندانیانه‌دا دوو زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوەکانی مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی و مه‌حیه‌دین تازه‌وارد و زیندانییەکی غەیرەسیاسیی مەحکووم بە قەساسی نەفسیش بە ناوی کەمال خاکزاد دەبینرێن.