ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی مەزهەبی لە بۆکان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/12/02/p11412
لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەڵاڕێزاندا دوو چالاکی مەزهەبیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی مامۆستا بێهرووز براخاس و هووشەنگ چەمەنبەر دوای ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ئەم شارە.
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەم دوو زانا و مەلا ئایینییە سوننەیە لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەردا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.
لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەڵاڕێزاندا دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان، ئەم دوو کەسە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گواسترانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ و دوای ١٢ ڕۆژ ڕەوانەی بەندی زیندانییانی سیاسی و مەزهەبی کراون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سمکۆ مەعرووفی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا
-
دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندان کران
-
لە ورمێ دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی زیندان کران
-
بەردەوامبوونی مانگرتنی دوو زیندانی
-
نۆههمین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی بهندكراوێك
-
گواستنەوەی هادی ڕوستەمی بۆ زیندانی بۆکان