تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو پرۆسەی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانیی مەحکووم بە «قەساس» بە ناوەکانی پەیمان مەلێکی و شەهرام داڵوەند لە زیندانی ئیلام بە شێوەی کاتی ڕاگیرا و مۆڵەتێکی یەک مانگەیان پێ دراوە تاکوو بڕەدیەی خاوەنخوێنەکان دابین بکەن.

ئەم دوو زیندانییە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەز بۆ جێبەجێکردنی حوکم ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون، شەوی ڕابردوو و دوابەدوای ڕاگیرانی پرۆسەی جێبەجێکردنی حوکم، گەڕانەوە بۆ ناو بەند.

پەیمان مەلێکی هاووڵاتیی خەڵکی زەڕینئاوای پارێزگای ئیلام لە نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوپێشەوە و شوهرام داڵوەند هاووڵاتیی خەڵکی دێلوڕانی پارێزگای ئیلام لە ٩ ساڵ لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە زینداندان.