قەدەغەکردنی دیداری زیندانییان بە دەستووری سەرۆکی تازەی زیندانی نەغەدە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2021/12/31/p11531
لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دەستووری حەبیب محەممەدی، سەرۆکی تازەی زیندانی نەغەدە، هۆڵی دیداری زیندانییان داخراوە و کراوەتە شوێنی پشوودانی هێزەکانی گاردی زیندان و زیندانییان لە مافی دیداری کابینی و حوزووری بێبەش کراون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، ناوبراو لە دووهەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆکی نوێی زیندانی نەغەدە، دەستووری داوە هۆڵی دیدارەکان و هەروەها ژووری «دیداری شەرعی» کە لەسەر ئەرکی خودی زیندانییەکان دروست کراوە، دابخرێت و وەک شوێنی پشوودانی هێزەکانی گاردی زیندان بەکار بهێنرێت.
سەرۆکی زیندانی نەغەدە لە وەڵامی ناڕەزایەتیی زیندانییەکاندا وتوویەتی هیچ مافێک بە ناوی مافی دیدارکردن لەگەڵ بنەماڵەدا بۆ زیندانییەکان بوونی نییە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەپێی پێڕەوی بەڕێوەبردنی دەزگای زیندانەکان، زیندانی دەتوانێت لانیکەم حەفتەی جارێک لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەیدا دیدار بکات.
زیندانی نەغەدە ٧ بەندی گشتیی لە هۆڵێکی گەورەدا هەیە و ئێستاکە نزیکەی ١٩٠٠ زیندانیی تێدا دەژی.
یەک لەو زیندانییانەی بەم دواییانە لەم زیندانی ئازاد کراوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دۆخی تەندروستی و ئیمکاناتی ئەم زیندانە لە ئاستی دەستبەسەرگەیەکی ئاساییدایە و تەنانەت نەخۆشخانەکەی دەواودەرمانی ئاسایی بۆ دەرمانکردن تێدا نییە. سیستەمەکانی ئاودەست، حەمام، گەرمکەرەوە، فێنککەرەوە و هەواگۆڕینی ئەم زیندانە بەتەواوی ناستانداردە».
بابەتی پەیوەندیدار
-
گواستنهوهی هاووڵاتییهكی دهستبهسهركراو بۆ زیندان
-
ئازادبوونی زیندانیی سیاسیی کورد محەممەد حسەینی لە زیندانی نەغەدە بە بارمتەی قورس
-
ئهیوب حهدیسی به شێوهی كاتی له زیندانی نهغهده ئازاد كرا
-
بێبەشکردنی زیندانیی سیاسیی کورد محەممەد مورادی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی
-
لە نەغەدە زیندانییەک لە سێدارە درا
-
باپیر بەرزه بە مەبەستی بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا