له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا زیاتر له ده كه‌س له زیندانیانی به‌ندی ژنانی ناوه‌ندی ورمێ تووشی كۆرۆنا بوون و به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی شیاو باوردۆخی به‌ندكراوانی ئه‌م به‌نده دژوار باس كراوه.
بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له‌م زیندانیانه له وتووێژێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ڕێگای دوو به‌ندكراوه كه به پشووی كاتی هاتنبوونه ده‌ره‌وه تووشی كۆرۆنا بوون و ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له به‌ندی ژنانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوه له درێژه‌دا باسی له‌وه كرد كه كۆنترۆڵكردنی ئه‌م ڤایرۆسه به هۆی به‌ربڵاوبوونی زۆر له‌م به‌نده‌و و نه‌بوونی پێداویستی پزیشكی شیاو له نه‌خۆشخانه و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زیندان له بارودۆخێكی دژواردایه.
له ناو ئه‌م زیندانیانه‌دا بارودۆخی ته‌ندرووستی چوار زیندانیی سیاسی به ناوه‌كانی گوڵاڵه مورادی، سنوور خه‌لیفانی، سنوور تامارا و سومه‌ییه قوڕه‌یشی ناجێگیره.
ئاماری ئه‌م به‌نده نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س و به‌ندكراوانی تووشبوو به كۆرۆنا هێشتا له گه‌ڵ باقی به‌ندكراوانی دیكه له‌م به‌نده‌دا ڕاگیراون.
ده‌وترێ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو كه‌س له زیندانیان به هۆی دژواری بارودۆخی ته‌ندروستییانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراون و دواتر گواستراونه‌ته‌وه بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ژنان.