له ورمێ زیندانییهك به مهبهستی دهربڕینی ناڕهزایهتی له ئاست دهركردنی حوكمی نوێدا مانی له خواردن گرت
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2022/09/03/p23326
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەندکراوێک بە ناوی میلاد کەریمی کە حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی هەبووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم حوکمەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ تەواو کردبوو، ڕۆژی چوارشەممە٩ی خەرمانان (٣١ی ئاگۆست) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست دۆسیەسازی و دەرکردنی حوکمی نوێدا مانی لە خواردن گرت.
ڕۆژی پێنجشەممە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە بەندی ٢ لەگەڵ ئەم بەندکراوە دیداریان کردووە و داوایان لێ کردووە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت. بەرپرسانی زیندان هەڕەشەشیان لێ کردووە ئەگەر درێژە بە مانگرتنەکەی بدات ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی دەکرێت.
ئەم بەندکراوە ٣٠ ساڵەیەی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج لە نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی دزی لە زیندانی ناوەندیی ورمێدایە. ناوبراو لەم ماوەیە و لە دۆسیەیەکی تازەدا بە تۆمەتێکی هاوشێوە لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ٢ی فەردیسی کەرەجەوە سزای ٣ ساڵ و نیو بەندکران و دانەوەی ٢ میلیارد تمەن بە شکاتکارێکی بۆ دەرکراوە.
ئەم حوکمە نوێیە لە حاڵێکدا دەرکراوە کە ئەم بەندکراوە لەم ماوەیەدا هیچ جۆرە بانگهێشتنامەیەکی لە لایەن دادگای فەردیسی کەرەجەوە سەبارەت بەم دۆسیەیە بۆ نەنێردراوە و تەنها دوو جار براوەتە بەردەم لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ورمێ. ئەم بەندکراوە وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم سزایە، دەرکردنی حوکمەکەی بەبێ ئامادەبوونی خۆی و ڕووبەڕووکردنەوە لەگەڵ شایەتحاڵەکاندا بە نادادپەروەرانە زانیوە و هەر بۆیە مانی لە خواردن گرتووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامبوونی مانگرتن و ئەشکەنجەدانی چوار بەندکراو لە زیندانی ورمێ
-
لە ورمێ سێ بەندکراو دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
-
هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا
-
لە ورمێ پێنج بەندکراوی تۆمەتبار بە «سیخوڕی بۆ ئیسراییل» دوای مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
-
گواستنەوەی کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی مانگرتووی کورد، بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای ورمێ
-
نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام، لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت