مەترسیی جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی مورتەزا ئیسماعیلیان لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ورمێ
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2023/01/01/p13168
ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبری ٢٠٢٢) مورتەزا ئیسماعیلیان کە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە زیندانی ورمێوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانبار (٢٨ی دێسامبر) داواکاری گشتی و سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیندانی ورمێیان بەسەر کردووەتەوە و بانگهێشتی ئەو بەندکراوانەیان کردوەو کە سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستیان لەسەرە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەگەر نەتوانن ڕەزامەندیی شکاتکارانی سەر دۆسیەکانیان وەربگرن، لە داهاتوویەکی نزیکدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی تاران دەکرێن».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ڕۆژی ڕابردوو مورتەزا ئیسماعیلیان بانگ کراوە بۆ نووسینگەی پاسەوانی و لەژێر ناوی ڕەوانەکردن بۆ جێبەجێکردنی حوکمدا، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
مورتەزا ئیسماعیلیان، ٤١ ساڵان و خەڵکی ورمێ، نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگایەکەوە لە تەورێز بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بەسەردا سەپا.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی چوار بەندکراو بە ناوەکانی بەرات حسەینی خەڵکی کرماشان، پوویا تورابی، مورتەزا جەلیلی و بێهرووز مورادی لە نەخۆشخانەی زیندانی ئێڤیندا جێبەجێ کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڕەشەی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی پەنجەکانی لە هادی ڕوستەمی کرد
-
زیندانیی سیاسیی کورد سەردار ئوزمەش لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
-
سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی دوو برای بەندکراو لە ورمێ جێبەجێ کرا / مەترسیی بڕینەوەی ئەندامی جەستەی پێنج بەندکراوی تر
-
لە ورمێ سێ بەندکراو دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
-
دایکی نیما شەفەقدۆست: کوڕەکەم بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا، بەڵام ناچاریان کردین بڵێین سەگ هێرشی کردووەتە سەری و گیانی لەدەست داوە
-
حوکمی لەسێدارەدانی شاکر بێهرووز لە دیوانی باڵای ئێراندا هەڵوەشایەوە