چوار زیندانیی سیاسیی کورد هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستاندا مان لە خواردن دەگرن
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/09/15/p50074
زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی، سەکینە پەروانە و موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیانی سیاسیی کورد کە لە زیندانەکانی ئێڤین و یەزد بەند کراون، ڕایانگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٦) وەک پاڵپشتی لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە کوردستاندا، مان لە خواردن دەگرن.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چوار زیندانییە سیاسییە لە پەیامێکدا ڕایانگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مانگرتن بە «مەدەنیترین شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتی» دەزانن، ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان مان لە خواردن دەگرن و پەیوەستی مانگرتنی گشتیی کوردستان دەبن.
لەسەر داوای هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٦) بە بۆنەی چوارەم ساڵیادی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»یەوە مانگرتنی گشتی لە کوردستاندا بەڕێوە دەچێت.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئەماکن
-
سەرباری کەشی توندی ئەمنی؛ بەڕێوەچوونی مانگرتنی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا
-
بانگهێشتکردن، دەستبەسەرکردن، لێدان و داخستنی شوێنی کاری دەیان کاسبکار و دووکاندار لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا
-
دەستبەسەرکردنی موحسین ئەسەدی و یاسر حسەینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
-
دەستبەسەرکردنی حیسام عەبدینیا و ئارەزوو دەشتی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە کامێران
-
مانگرتنی موتەلیب ئەحمەدیان و سەکینە پەروانە لە زیندانەکانی ئێڤین و مەشهەد وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا