ڕاپۆرتێک لەسەر مانگرتن لە خواردنی لانیکەم ١٢ زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە زیندانی بۆکاندا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2026/10/07/p50548
لانیکەم ١٢ زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی کوردی بەندکراو لە زیندانی بۆکاندا بە ناوەکانی ئەردەڵان مینە، بێهرووز براخاس، ئیسماعیل ئاتەشمەرد، کاوە ڕەحیمی، حامید مەعرووفی، عەلی موحەممەدی، مەحموود جەعفەری، عەلی فارووقی، ئەرسەلان مینایی، عەزیز بانەیی، قادر سەلیمی و مەلا داوود، لە بەرانبەر ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەهرەمەندبوونیان لە مافە یاساییەکانیان، لەوانە مۆڵەتی پشووی کاتی و زیندانی کراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ـەوە (٥ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) مانیان لە خواردن گرتووە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی دووشەممە نامەیەکیان ڕوو لە بەرپرسانی زیندانی بۆکان نووسیوە و مانگرتنەکەیان بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیاندوون. لە نامەکەدا هۆکاری مانگرتنەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و زیندانی کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر (٦ی ئۆکتۆبەر) لە دووەم ڕۆژی مانگرتنەکەدا، بە فەرمانی سەرۆکی زیندان، هەرهەموو مانگرتوان ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانەکە کراون.
هەروەها لە کاتی دەسپێکردنی مانگرتنەکەوە، ئەم ١٢ بەندکراوە لە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. ئەم بەندکراوانە کە خەڵکی شارەکانی بۆکان و تیکابن، پێشتر لە هەندێ دۆسیەدا بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کرابوون و سزای بەندکرانیان بۆ دەر چووبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە بۆکان هەموو بابەتەکانی «مانگرتنی بهندكراوان»
-
ڕاپۆرتێک لەسەر هەشتەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی ئازاد سەعیدی لە زیندانی بۆکان
-
کامران سوڵتانی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کرا
-
دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ دوو دەستبەسەرکراوی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە بۆکان
-
چوار هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران
-
محەممەد کەدخودا، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، بە بارمتە ئازاد کرا
-
ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنەوەی ئیسماعیل کەریمی، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد لە بۆکان