بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکوانانە ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (١ی ژوەنی ٢٠٢٥) بانگهێشتنامەیەکیان بە دەست گەیشتووە و پێیان ڕاگەیەنراوە کە دەبێ ڕۆژی ١٩ی جۆزەردان (٩ی ژوەن) سەردانی لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەریی دووی سنە بکەن.

دەوترێت هۆکاری دۆسیەسازی و بانگهێشتکردنی ئەم هاووڵاتیانە دەگەڕێتەوە بۆ تۆمارکردنی سکاڵایەک لە لایەن داواکاریی گشتیی سنەوە لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی سنە لە جۆزەردانی ١٤٠١دا (ژوەنی ٢٠٢٢).