لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو منداڵی خوڵکی گوندی “سلێن”ی هەورامان بە ناوەکانی هێمن و کەیۆمەرس ئەدوایی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەڕی سپا لە شاری سنە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو منداڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ ئەم دوو منداڵە قوتابییەی خەڵکی سلێنی هەورامان دوای بانگهێشتکردن بۆ ئیتلاعاتی سپای شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا، دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەڕی سپا لە شاری سنە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ئیتلاعاتی سپا ڕایگەیاندووە کە ئەم دوو منداڵەی بە تۆمەتی «هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان» دەستگیر کردووە.
گوندی سلێن لە ناوچەی هەورامانی سەر بە شاری سەوڵاوا هەڵکەوتووە و هەموو ساڵ ئیدارەی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا بە بیانووی ئەوەی هێزەکانی سەر بە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان لەو ناوچە شاخاوییەدان، خەڵکی ئەو گوندە دەخەنە ژێر زەخت و گوشارەوە. لەم ساڵانەی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ کەسی دانیشتووی ئەو گوندە هەر بەم بیانووەوە بانگهێشت، لێپرسینەوە و دەستبەسەر کراون.
مەریوان؛ دەستبەسەرکردنی دوو منداڵ لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە