لێدان و ئەشکەنجەكردنی منداڵێكی كۆڵبه‌ر لە لایەن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/childrens-rights-ku/2020/08/08/p22923
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌ڵاوێژ هێزه سنوورپارێزەکانی سنووری نه‌وسوو له پارێزگای كرماشان، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەم شارە بە چەکەکانیان کەوتنە گیانی منداڵێکی كۆڵبه‌ر به ناوی موبین حوسه‌ینی و بە قورسی ئەشکەنجەیان کرد. بە هۆی ئەم ئەشکەنجەدانەوە کە بە دەسکەی تفەنگ بووە، زەبری قورس بەر دەم و چاو و دەستەکانی ئه‌م كۆڵبه‌ره ١٦ ساڵەیە کەوتووە.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران زۆرجار له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان دوای ئەوەی دەستیان بە سەر كەلوپەل و باری كۆڵبه‌راندا گرتووە، کۆڵبەرەکانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئەشکەنجەکردن. پێشتر كۆڵبه‌رێك له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، باسی ڕووتكردنه‌وه‌ی خۆی و چه‌ند كۆڵبه‌رێكی‌تر له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی ئێرانه‌وه کردبوو و وتبووی بەو شه‌وە و بە ڕووت و قووتی له نێو به‌فر و سەرمای سنووری سه‌رده‌شتدا وێڵیان کردین.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌كردنی كۆڵبه‌رێك له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانه‌وه
-
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
-
برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
-
برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر بە ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
-
برینداربوونی منداڵێكی كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
-
برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور