دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی نیزامیی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كانی مه‌ریوان، دیوانده‌ره و سه‌قز، سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان باس له گواستنه‌وه‌ی چەکوچۆڵی قورس و ئاماده‌كاریی شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری چیای «چلچه‌مه» و گوللەبارانکردنی به‌شێك له‌م چیایه له لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ره‌كان سپاوه له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌كەن.
حه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ید سادق حسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی سپای به‌یتولموقەدەسی كوردستان، له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ میدیاکانی نزیك بەم ڕێكخراوه نیزامی-ئه‌منیه‌تییه، ڕایگه‌یاندبوو کە ئه‌م چالاكییه سەربازییه به‌شێكه له به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی سپای پاسداران كه هه‌ر ساڵه‌و له یه‌كێك له ناوچه گشتییه‌كانی ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ و ئه‌مساڵیش كوردستان خانه‌خوێیه‌تی.
ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی گوندەکانی دانیشتووی چیای چلچه‌مه له شاری دیوانده‌ره، به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانیان ڕاگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی سپای پاسداران هاتوچۆی جووتیار و شوان و مه‌ڕوماڵاته‌كانی ناوچه‌ی چیای چلچهمهیان قه‌ده‌غه كردووه و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به هه‌لیكۆپته‌ر و تۆپخانه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌شێك له‌م چیایه.
به وته‌ی ئه‌م گوندنشینانه، هێزه‌كانی سپا هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه ئاگری لێ كه‌وته‌وه كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه بڕوات و ئاگره‌كه بكوژێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و شوێنەدا ببنیرێت ئه‌كه‌وێته به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان.
پێشتر و له ساڵانی ڕابردوودا هێزه‌كانی سپای پاسدارن له پاییزی هه‌موو ساڵێكدا مانۆڕە ئهمنیهتییەکانیان له ناوچه‌كانی چیای داڵاهۆ و كۆساڵان به‌ڕێوه ئه‌برد و به‌شێكی زۆری ئه م دوو ناوچه‌یه له ئاكامی ئه‌م مانوڕانهدا تووشی سووتاندن بوون.
