ئیسحاق رۆحی ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/labor-rights-ku/2019/08/25/p22718
ئیسحاق رۆحی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی پروپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، ئیسحاق رۆحی رۆژی ٢٩ی گەلاوێژ/ ٢٠١٩.٠٨.٢٠ بۆ دادگا بانگ دەکرێت و سزای ساڵێک زیندانی پێ رادەگەێنرێت. دادگایی کردنی ئەو چالاکە کرێکارییە رۆژی ١٠ی گەلاوێژ/ ٢٠١٩.٠٨.١٠ بە بێ بوونی پارێزەر لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی بەڕێوەچوبوو.
ئیسحاق رۆحی مانگی گوڵانی ساڵی رابردوو کاتێک بە نیاز بوو وێڕای خێزانەکەی لە رێوڕەسمی یەکی ئەیار رۆژی جیهانی چینی کرێکاردا بەشداری بکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر دەکرێت.
ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش ١٢ رۆژ بەندکران لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەگوازرێتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە و پاش ٣٢ رۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆنی لە زیندان ئازاد دەکرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
-
مامۆستایەکی کورد لە مهاباد پازدە مانگی بهندكرانی بەسەردا سەپا
-
چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کرا/ دایکیشی رەوانەی نەخۆشخانە کرا
-
کرێکارێکی کورد لە ڕەبەت گیانی لەدەستدا
-
بڕیار کاوە بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا
-
ئیسحاق رۆحی بە سزای یەک ساڵ بەندکرایەوە
-
دوو چالاکی کرێکاری لە سەقز دەستبەسەر کران