شەوی چوارشەمە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.٠٦ ئارام زەندی چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هاوکات مریەم میرەکی دایکی ئەو چالاکە کرێکارییە پاش دەستبەسەرکردنی رۆڵەکەی، توشی زهختی رۆحی و جەستەیی دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ دەستبەسەرکردنی، دەستیان داوەتە توندووتیژی بەرامبەر بەو چالاکە کرێکارییە.
دەگوترێت لە کاتێکدا ئارام زەندی دەستبەسەر کراوە کە ویستوویەتی بگەرێتەوە بۆ ماڵەکەی. لەم روداوەدا هێزە ئەمنییەکان سەرجەم ماڵەکەی دەپشکنن و دەست بەسەر کەل و پەلەکانی ئەو چالاکە کرێکارییەشدا دەگرن.
تا ساتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئارام زەندی نادیارە و دایکیشی لە بە هۆی ئەو فشارە رۆحی و جەستەییەوە هەروا لە نەخۆشحانە بەسەر دەبات.
ئارام زەندی پێشتر لە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی/ ٢٠١٥.٠٤.١٤ لەگەڵ نزیک بوونەوە لە رۆژی یەکی ئەیار رۆژی جیهانی چینی کرێکار وێڕای براکەی فوئاد زەندی لە سنە دەستبەسەر کرابوو.
ئەو کات پاش ٢٠ رۆژ و لە رێکەوتی ٩ی جۆزەردان ٢٠١٥.٠٥.٣٠ لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە بە سەرۆکایەتی “قازی سەعیدی” بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی”، “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” و “ئەندامەتی لە کومیتەی هاوکاری بۆ پێکهێنانی رێکخراوە کرێکارییەکان” هەر کام بە چوار مانگ زیندان مەحکوم کرابوون. ئەم دوو برایە لە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی/ ٢٠١٥.٠٨.١٦ بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بەسەریاندا، دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندی سنە کرابوون.
چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کرا/ دایکیشی رەوانەی نەخۆشخانە کرا
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە