شەوی ١٣ی خەرمانان/.۲۰۱۹.٠٩.٠٤ دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی سەید عەلی حوسێنی و کامران ساختومانگەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کران.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو دوو چالاکە کرێکارییە گواستراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە.
دەگوترێت، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات گەمارۆی باخەکەی سەید عەلی حوسێنی لە گوندێکی دهڤهری سەقز دەدەن و ئەو وێرای کامران ساختومانگەر دەستبەسەر دەکەن.
بە پێی هەواڵەکان، پاش چەند کاتژمێر لێپێچینەوە سەید عەلی حوسێنی ئازاد کراوە، بەڵام کامران ساختومانگەر بۆ درێژی لێپێچینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە.
پێشتر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە رۆژی حەوتی خەرماناندا هەڵیانکوتابوویە سەر ماڵی کامران ساختومانگەر و سەرجەم کەل و پەلەکانی دەپشکنن و مۆبایل و کامپیوترەکەشی لەگەڵ خۆیان دەبەن. هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکە کرێکارییە هەڵیانکوتابویە سەر ماڵەکەی، بەڵام لەو کاتەدا ئەو لە ماڵ نابێت و ناتوانن دەستبەسەری بکەن.
دوو چالاکی کرێکاری لە سەقز دەستبەسەر کران
هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
Read Moreڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read More