تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانویەتی کە ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی بیست كه‌س له‌و كرێكارانه‌ی كه به شێوه‌ی گرێبه‌ست له “کۆمپانیای پەرەپێدانی سەرچاوەکانی ئاو و وزەی ئێران” له به‌نداوی «ژاوه» كار ده‌كه‌ن، به‌رانبه‌ر به دواکەوتنی مووچە و هه‌روه‌ها وه‌رنه‌گرتنی جێژنانه و ساڵانه‌ی ساڵی ڕابردوو، ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌م كرێكارانه ههڕەشهیان كردووه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جی نه‌كرێت ده‌ست لە کار دەکێشنەوە و مان دەگرن.
به‌نداوی خەزێنەیی ژاوه كه‌وتۆته ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه و له سه‌ر ڕووباری سیروان بەستراوە و نزیكه‌ی ٥٠ كریكار به شێوه‌ی ڕه‌سمی یان گرێبه‌ست کاری تێدا دەکەن.
سنه؛ دواکەوتنی مووچه‌ی شه‌ش مانگ، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌نداوی ژاوه‌ی لێ كه‌وته‌وه

لە ئیلام ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) ژنێکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. تا ئێستا لەسەر ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە هیچ...
زیاتر بخوێنەوەموجتەبا قاسمی، بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی موجتەبا قاسمی، بەندکراوی خەڵکی هەرسینی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوە