بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، لقی ٥ی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سهقز، ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە کە ڕووبەڕووی دوو چالاكی ناسراوی كرێكاریی كورد مهحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی کرابوویەوە.
بهپێی ئەو دادنامهی لەم سەرچاوەیەوە درچووە، ئیتڵاعاتی پۆلیس (هێزی ئینتیزامی) به تۆمهتی «پڕوپاگهندەی دژ بە حكومەت» سکاڵایی لەسەر دوو چالاكه كرێكارییه تۆمار کردبوو، ئەویش لەبەر بڵاوكردنهوهی ئاڵای كۆمهڵه له تۆڕه كۆمهلایهتییهكاندا.
دانیشتنی دادگاییكردنی ساڵحی و ئیسماعیلی لە ڕێكهوتی ١ی پووشپهڕدا بهڕێوه چوو، پێشتر له ١٠ی مانگی گوڵاندا له بهرهبهری ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا، ئیدارهی ئهماكنی شاری سهقز لە ڕێی پێوهندیی تهلهفۆنییەوە ئهم دوو چالاكە كرێكارییهیان بانگهێشت كردبوو، بهڵام چونکوو بە شێوەی فەرمی و بە نووسراو بانگ نەکرابوون ئامادە نەبوون ئەو بانگهێشتە جێبەجێ بکەن.
سهقز؛ تۆمەتبارکردنی دوو چالاکی کرێکاری، مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی، بەتاڵ کرایەوە
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە