به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، جوانمێر مورادی چالاكوانی كرێكاری و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیتیحادییهی ئازادی كرێكارانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و گواسترایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
به پێی ڕاگه‌یندراوی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران، ناوبراو كه كرێكاری سه‌نعه‌تی به‌رقه، دوای پێوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی كه‌سێك، بۆ دیتن له پروژهیهكی كاری له ده‌وروبه‌ری شاری كرماشان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌م چالاكوانە كرێكارییه‌یان به کەلەپجەوە گواستۆته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی و دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كردووه.