بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان (٢٥ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ژووری کرێکارانی شارەوانیی ناوچەی ١ی تاران لە شەقامی ئاجۆدانیە و کرێکارێکی خەڵکی سنەیان بە ناوی داوود حەبیبی دەستبەسەر کردووە.
لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم کرێکارە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.