سنه؛ هاجه‌ر سه‌عیدی، چالاكی ژن، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2020/06/08/p22869
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان (2020-6-7) چالاکێکی ژن بە ناوی ھاجەر سەعیدی دەستبەسەر کرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنە دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەم ھەواڵە به تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند کە ئەم چالاکڤانە ژنە بە بێ حوکمی دادگا و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە خانمی سەعیدی تاکە سه‌رپه‌رشتی منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌یەتی.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاجه‌ر سه‌عیدی له به‌رده‌ستدا نییه. ده‌وترێ ناوبراو مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا له لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وەی لێ کراوە. ناوبراو هه‌روه‌ها له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یەک چالاكی خه‌ڵكی سنەدا لەبەر به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانلەدەستدانی شه‌ریف باجوه‌ر و چالاكانی ژینگه‌پارێز، كه له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كێك له دارستانه‌كانی مه‌ریواندا گیانیان له‌ده‌ست دابوو، به تۆمه‌تی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سنه؛ هاجه‌ر سه‌عیدی به کفاڵەت ئازاد كرا
-
سنه؛ ژنه چالاكوانی كورد، هاجه‌ر سه‌عیدی، حوکمی پێج ساڵ زیندانی ههڵپهسێرراوی بە سەردا سەپا
-
هاجەر سەعیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا
-
سنە؛ فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەپارێزی کورد، هێشتا هەر دەستبەسەرە
-
سنه؛ دواکەوتنی مووچه‌ی شه‌ش مانگ، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌نداوی ژاوه‌ی لێ كه‌وته‌وه
-
سنه؛ دلێر خوسره‌وی به دانانی بارمته ئازاد كرا