هاجه‌ر سه‌عیدی به کفاڵەت ئازاد كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2020/06/24/p22882
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، هاجه‌ر سه‌عیدی، ژنه‌چالاكوانی كورد، کە له ڕێكه‌وتی ١٨ی جۆزه‌رداندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ به کفاڵەت له به‌ندیخانه‌ی ئه‌م شاره ئازاد كرا. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتر و دوای ٩ ڕۆژ ڕاگیران و لێپرسینەوە لە دهستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەدا، گوێزرابویەوە بۆ بەندی ژنان (کانون اصلاح و تربیت)ی سنە.
“هاجەر سەعیدی” لە مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ و له ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا له لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وەی لێ کراوە. ناوبراو هه‌روه‌ها له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یەک چالاكی خه‌ڵكی سنەدا لەسەر به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانلەدەستدانی شه‌ریف باجوه‌ر و چالاكانی ژینگه‌پارێز، كه له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كێك له دارستانه‌كانی مه‌ریواندا گیانیان له‌ده‌ست دابوو، به‌تۆمه‌تی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
هاجه‌ر سه‌عیدی، چالاكی ژن، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
-
ژنه چالاكوانی كورد، هاجه‌ر سه‌عیدی، حوکمی پێج ساڵ زیندانی ههڵپهسێرراوی بە سەردا سەپا
-
فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەپارێزی کورد، هێشتا هەر دەستبەسەرە
-
هاجەر سەعیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا
-
سیروان ڕەحیمی، چالاكی ژێنگەپارێز دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان كرا
-
ئەفشین شێخەلئیسلامی، چالاکی کورد، دەستبەسەر کرا