بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ زارا جەماڵی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی «فش»ی شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ٩ مانگ زیندان ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کرا.
ئیدارەی ئیتلاعاتی کەنگاوەر ئەم چالاکە ژنە کوردەی لە ڕەشەمەی ١٣٩٧دا و دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک سەبارەت بە دژایەتیکردن لەگەڵ حیجابی ئیجباریدا بانگهێشت کرد و خستیە ژێر لێپرسینەوە. ڕۆژی دواتریش دوای بانگکران بۆ دادسەرای ئەم شارە و کردنەوەی دۆسیەی یاسایی، بە بارمتەی ٢٥ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. ناوبراو دوای ماوەیەک بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لایەن دادگای ئینقلابی کەنگاوەرەوە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە لە دادگای پیاچوونەوەدا کەم کرایەوە بۆ ٦ مانگ.
هەروەها لە ژێر زەختی ئیمام جومعەی کەنگاوەر و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپایشدا دۆسیەیەکی دیکەی بە تۆمەتی «پەرەپێدانی فەساد و فەحشا» لە دادگای کەیفەریدا بۆ کرایەوە و لەم دۆسیەشدا مەحکووم کراوە بە ٩١ ڕۆژ زیندان، دوو میلیۆن تمەن غەرامە و ٥٤٨ سەعات بەشداریکردن لە خولەکانی عیفاف و حیجابدا.
کرماشان؛ چالاکێکی ژن لەبەر دژایەتیکردن لەگەڵ حیجابی ئیجباریدا حوکمی ٩ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا و ڕەوانەی زیندان کرا
هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
Read Moreڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read More