به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣ی گه‌ڵاڕێزان ته‌رمی ژنێكی گه‌نجیی خه‌ڵكی ڕوانسه‌ر له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕوانسه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه، ناسنامه‌ی ئه‌م ژنه مه‌رزییه حاسڵی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خێزاندار ڕاگه‌یه‌نراوه.
ده‌وترێ ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو دوای ڕۆشتنه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵ ون بووه، هاوسه‌ری ئه‌م ژنه له لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، تا كوو ئێستا سه‌باره‌ت به هۆی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ناسنامه‌ی بكوژه‌كه هیچ زانیارییه‌ك به ده‌ست نه‌هاتووه.