ژنێكی گه‌نج له سنه به ده‌ستی باوكی كوژرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2021/10/04/p11061
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی گه‌ڵاڕێزان دوای ئه‌وه‌ی ژنێك به ده‌ستی باوكی سووتێندرا، گیانی له ده‌ست دا، ناسنامه‌ی ئه‌م ژنه گه‌نجه فاییزه مه‌له‌كی ته‌مه‌ن ٢٢ساڵان ڕاگه‌یه‌نراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار شه‌وی شه‌ممه ١٠ی گه‌ڵاڕێزان، باوكی ئه‌م ژنه گه‌نجه به‌نزینی به سه‌ر جه‌سته‌ی فاییزه‌دا ڕشتووه و سووتاندوویه‌تی، ناوبراو ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه كرا به‌ڵام به هۆی ڕێژه‌ی زۆری سووتانه‌كه‌ی كه ٨٧ له سه‌د بوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گیانی له ده‌ستدا. تا هه‌نووكه باوكی فاییزه سه‌باره‌ت به سووتاندنی كچه‌كه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه و كه‌سانی نزیك به‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ش قسه‌ی جیاوازیان له سه‌ر كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه بۆ یه‌كه‌مین جار پزیشكێك به ناوی دوكتۆر ئیمان نه‌وابی، له ئێكانتی ئینستاگرامه‌كه‌ییدا ئه‌م رووداوه‌ی ڕاگه‌یاند و باسی له‌وه‌كردووه كه هۆی سووتاندی فاییزه به ده‌ستی باوكی، هه‌بوونی هاوڕێی كوڕ بووه.
كوشتنی دڵته‌زێنی ئه‌م ژنه گه‌نجه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه به تایبه‌ت له ئێنتێرنێتدا. دوێنێ ١١ی گه‌ڵاڕێزان كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاكی كورد به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌م باره‌وه ڕایانگه‌یاند: ئێمه چالاكانی مافی ژنان له سنه وێڕای مه‌حكووم كردنی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی ژنان و دیارده‌ی كوشتن به بیانووی نامووسه‌وه، خوازیاری گۆڕینی یاسایی جیاوازیی دژیی مافی ژنانین.
به گێراندنه‌وه له پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی دادگای پارێزگای كوردستان، محه‌ممه‌د جه‌باری دادوه‌ری گشتی و شۆڕشیی ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان. به پێی ڕاپۆرتی شه‌فه‌قنا سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵ كه بڵاو بۆته‌وه له سه‌ر گیان له ده‌ستدانی كچێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵان كه به ده‌ستی باوكی سووتێنرابوو وتی: هه‌اڵی سووتاندنی ئه‌م كچه ڕاسته، به‌ڵام هێشتا لێكۆڵیینه‌وه‌كان ته‌واو نه‌بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوكی سووتاندوویه یا خۆی ئه‌و كاره‌ی كردبێ.
جه‌باری له درێژه‌دا وتوویه‌تی «تا ئێستا هیچ لایەن یان کەسێک سکاڵای لەسەر ئەم ڕووداوە تۆمار نەکردووە.» هەروەها سەبارەت بەو پزیشکەی بۆ یەکەم جار هەواڵی ئەم «کوشتن»ـەی بڵاو کردبۆوە، وتبووی: «ئەم کارە جۆرێک پێشێلکارییە و ئەم کەسە نەدەبوو لە کاتێکدا کە هێشتا هیچ شتێک ڕوون نەبۆتەوە هەواڵەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردایەتەوە».
بابەتی پەیوەندیدار
-
گردبوونه‌وه‌ی ناڕەزاییانەی چالاكانی ژنی سنە به‌مه‌به‌ستی شەرمەزارکردنی”كوشتن”ی فاییزه مه‌له‌كینیا
-
دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سووتاوی ژنێكی گه‌نج له ڕوانسه‌ر
-
ژنێكی كورد له هه‌مه‌دان به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ كوژرا
-
دوو هاووڵاتی كورد له سنه به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران
-
دەستبەسەرکردنی چالاکێکی ژینگەپارێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
-
کۆبوونەوەی چالاکانی ژن و ئەندامانی گرووپی ژیوانۆ لە سنە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان