ژنێكی كورد له هه‌مه‌دان به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ كوژرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2021/10/19/p11135
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی هەینی‌٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠، ژنێكی كوردی خه‌ڵكی سنه به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌چه‌قۆ كوژراوه له‌یلا شه‌كیبا ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، دایكی دوو منداڵ و دانیشتووی شاری هه‌مه‌دان بوو.
چالاكێكی مافی ژنان له سنه له زمانی کەسێکی نزیك لە له‌یلاوە به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «له‌یلا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ساڵانێك ناكۆكی له ژیانیاندا بوو. ناوبراو زۆرجار له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كرابوو، به‌ڵام وای به باشتر دەزانی له‌به‌ر منداڵه‌كانی درێژه به ژیانی هاوبه‌شی بدات».
هاوسه‌ری ئه‌م ژنه‌ناسنامه‌ی «ب، به‌ختیاری»یه و دوای كوشتنی هاوسەره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ئینتیزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و وتوویه‌تی هۆکاری ئه‌م كاره‌ی دەگەڕێتەوە بۆ كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی.
له‌یلا شه‌كیبا هه‌ژده‌هه‌مین ژنی كورده كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكوو ئێستا له‌لایه‌ن یه‌كێك له پیاوانی بنه‌ماڵه‌یەوە دەکوژرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ژنێكی گه‌نج له سنه به ده‌ستی باوكی كوژرا
-
سەپاندنی هەلومەرجی دژوار بەسەر زیندانییانی ژن‌دا ناڕەزایەتیی دوو ڕۆژەی ئەم زیندانییانەی لێ کەوتەوە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ
-
گردبوونه‌وه‌ی ناڕەزاییانەی چالاكانی ژنی سنە به‌مه‌به‌ستی شەرمەزارکردنی”كوشتن”ی فاییزه مه‌له‌كینیا
-
ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ
-
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان؛ لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ـەوە تا ئێستا لانیکەم ٦١ ژنی کورد خۆیان کوشتووە و لانیکەم ٢٥ ژنی کورد کوژراون
-
کۆبوونەوەی چالاکانی ژن و ئەندامانی گرووپی ژیوانۆ لە سنە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان