بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان (٨ی ژوەن) ژنێک بە ناوی سەرگوڵ ئەکبەری، ٤٢ ساڵان، دایکی سێ منداڵ و دانیشتووی گەڕەکی حەسەنئاوای سنە، بە هۆی ئەو شتەی «کێشەی خێزانی»ی پێ دەوترێت بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە.

دەوترێت هاوسەری ئەم ژنە تووشبووی مادە هۆشبەرەکانە و پێشتریش بە چەندەها جار لێی داوە و ئەشکەنجەی کردووە.