لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، سێ چالاکی ژن به‌ ناوه‌كانی ژینا موده‌ڕێس گورجی لە سنه‌، ئه‌وین ڕاستی له‌ مه‌ریوان و لەیلا ساڵحی لە بیجار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبه‌سه‌رکران

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌رمانان(٢١ی سێپتامبر) هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ژینا موده‌ڕێس گورجی له‌ شه‌قامی سه‌فه‌ری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، ئه‌م چالاكوانه‌ ژنه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه دوای پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی چووبوونه‌ سه‌ر دو‌كانی كتێبفرۆشییه‌كه‌ی وهه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكردبوو كه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداری گردبوونه‌وه‌كان بكات ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌كرێ.

هه‌روه‌ها ئه‌وین ڕاستی چالاكی ژنان له‌ مه‌ریوان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانان (١٩ی سێپتامبر)، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌، له‌یلا ساڵحی چالاكی ژنان له‌ بیجار ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان(٢٠ی سێپتامبر)، له‌ درێژه‌ی به‌شدار بوون له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به‌ كوژرانی ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. 

 له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوودا هاوكات له‌ گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌ كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی حكومه‌تی ژینا(مه‌هسا) ئه‌مینی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان وئێران ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. پێنج چالاكوانی ژن به‌ ناوه‌كانی فه‌رانه‌ك ڕه‌فیعی. باران ساعدی، ماهرو هیدایه‌تی، ئازاده‌ جه‌ماعه‌تی و به‌هار زه‌نگی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.