گواستنەوەی زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێر، لە دەستبەسەرگەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سنە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2022/12/15/p23383
زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێری هەواڵدەریی کوردپرێس لە قوروە، حەفتەیەک دوای دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٤ی سەرماوەز (١٥ی دێسامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپاوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هەواڵنێرە کوردە بە درێژایی حەفتەی ڕابردوو خراوەتە ژێر ئەشکەنجە و لێدازنەوە و لە ئێوارەی دوێنێوە ئاستی هۆسیاریی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و دواجار ئەمڕۆ براوەتە نەخۆشخانەی کەوسەر و بە شێوەی ئۆرژانسی خەوێنراوە.
هێزە ئەمنییەکان بە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکەیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ زیبا ئومیدیفەر دوای دەرمانی سەرەتایی یەکسەر بگەڕێنرێتەوە بۆ دەستبەسەرگە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دەرکردنی سزای دوو ساڵ بەندکران بۆ هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن دادگای شۆڕشی شەهریارەوە
-
تازەکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی باران ساعێدی لە سنە
-
کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە سنە
-
کوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسەری پێشووی لە سنە
-
ئازادکردنی کاتیی بێهرووز چەمەنئارا و بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی ساسان چەمەنئارا
-
پێنج ژنە چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران