هانا ڕەکان، منداڵی ١٦ ساڵانی خەڵکی کرماشان، بە دەستی باوکی و بە چەکی گەرم کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ٧ی خەرمانانی ١٤٠٥ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) ئەم منداڵە لەبەر ئەوەی ئامادە نەبووە مل بە هاوسەرگیریی زۆرەملێ بدات، لە لایەن باوکیەوە تەقەی لێ کراوە و کوژراوە.
دەوترێت موجتەبا ڕاکان، باوکی ئەم منداڵە، لە ڕابردوویشدا هەڵسوکەوتێکی توندوتیژی لەگەڵ هانا و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەیدا هەبووە.
کوشتنی هانا نموونەیەکی ترە لە دیاردەی ژنکوشتن و توندوتیژیی دژ بە ژنان و منداڵان، نەبوونی پاڵپشتیی کاریگەری یاسایی و بەردەوامیی نایەکسانییە قووڵەکان، وای کردووە قوربانیانی ئەم توندوتیژییە بەردەوام زیاتر و زیاتر بن. چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان بەردەوام هۆشدارییان داوە کە نەبوونی میکانیزمی پاڵپشتیکارانە، وای کردووە ئەو هاووڵاتیانەی لە بەردەم توندوتیژیی ناوماڵدان، بەتەواوی تەنیا و بێپشتیوان بمێننەوە.