هێرشی هێزەکانی ئێران بۆ سەر ئاوایی هانەگەرمەڵەی پاوە چەندین برینداری لێکەوتەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2019/08/31/p22723
شەوی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.٢٩ کۆمەڵێک لە هێزەکانی پاسهوانی سنووری ئێران هەلدەکوتنە سەر ئاوایی هانەگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە و ویستوویانە ماڵەکان بپشکنن کە ئەمەش دژ کردەوەی هاووڵاتیانی لێکەوتۆتەوە و لە ئاکامدا هێزەکانی ئێران دەست دەکەن بە لێدان و ئەزێت و ئازاری خەڵگی گوندەکە و لە ئاکامدا چەند کەس بریندار دەبن.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەو هێرشەی هێزەکانی پاسهوانی سنووری ئێران ناسراو بە “هەنگی مەرزی” هاووڵاتییەک بە هۆی سەختی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی هانەگەرمەڵە کە بە هۆی هۆکاری ئەمنیەوە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: “کاتژمێر دەی شەو، هێزە چەکدارەکان کە لە پاوە و نەوسودەوە بەرەو ئاواییەکە جوڵەیان پێکرابوو، کردەوەی زۆر ناشیرینیان بە بیانوی گەڕان بە شوێن کەل و پەل دەرەکی نواند و ماڵی هەندێک لە هاووڵاتیانیان پشکنی. خەڵکی گوندەکە دژی ئەم کردەویە وەستانەوە و رێگەیان نەدان. هەر بۆیە ئەم هێزەش دەستی دایە توندووتیژی و هێرشی کردە سەر خەڵکە ناڕازییەکە و بە باتوم کەوتنە گیانی خەڵک.”
بە وتەی ئەم هاووڵاتییە کوردە، لەم روداوەدا گەنجێکی کوردی ئاواییەکە بە ناوی میلاد قادری بە هۆی بەرکەوتنی باتومێکی زۆرەوە، توشی برینێکی سەخت دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە دەکرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
-
بریندار بوونی چوار کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکان
-
شەش هاووڵاتی کورد به زیندان مهحكووم كران
-
دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کورد درێژەی هەیە
-
دوو کۆڵبەر لە هەورامان و سەردەشت برینداربوون
-
دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون
-
تەرمی کۆڵبەرێک کە لە بەفر و بۆراندا مابووەوە دۆزرایەوە؛ کۆڵبەرەکانی دیکە هەروا بێ سەروشوێنن

