ناڕەزایەتی و مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌زهه‌بی لە به‌ندیخانه‌ی ورمێ
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2019/09/07/p22726
رۆژی رابردوو پاش ئەوەیکە یەکەی تایبەتیی به‌ندیخانه‌ی ورمێ دەست دەکات بە پشکنین و لە ناوبردنی کەل و پەلە شەخسییەکانی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌زهه‌بی، به‌ندكراوانیش دەستیان دایە ناڕەزایەتی و مانگرتن.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزێکی یەکەی تایبەت بە ئامادە بوونی بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی به‌ندیخانه‌كانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا هێرش دەکاتە سەر به‌شی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌زهه‌بی و دەست دەکەن بە پشکنین و لەناو بردنی کەل و پەلە شەخسییەکانی به‌ندكراوان.
دەگوترێت ئەم هێزە کە نزیک ٢٠ کەس دەبوون دەستیان گرتووە بە سەر کتێب، جل و بەرگ، پێخەف و کارەدەستییەکانی به‌ندكراوان.
به‌ندكراوانی كه كاتی پشكنیندا بۆ حه‌وشه‌ی به‌ندیخانه گۆاسترابوون له کاتی گەڕانەوە بەسەر ئەم دۆخەدا دەچن کە تەنانەت قورئانی زیندانیان فڕیدراوەتە سەر زەوی لە ساڵۆنەکەدا و کەڵ و پەلەکانیشیان یان دەستی بەسەردا گیراوە یان تێکشکێنراون.
پاشان به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌زهه‌بی بۆ نارەزایەتی دەربڕین، لەبەردەم نوسینگەی نیگابانی (خەفەر) زیندانەکە کۆدەبنەوە. پاش مشتومڕی به‌ندكراوانی لەگەڵ مەئمورانی زیندان، تابلۆی ئه‌م به‌شه لەلایەن زیندانیانەوە دەشکێنرێت و بەرپرسی زیندانی ورمێ‌ش لە بەندەکە دەکرێتە دەرەوە.
ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە چەندین کاتژمێر لەبەردەم نیگابانیی به‌ندیخانه‌كه درێژەی دەبێت و به‌ندكراوان داوا دەکەن دەستبەجێ کەل و پەلەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.
بە پێی هەواڵەکە، بەڕێوەبەری گشتی زیندانەکان پاش ئەوە لە روداوەکە ئاگادار دەکرێتەوە سەردانی ئه‌و ڤه‌شه دەکات و پشکنینی بەم شێوەیەی بە دڵ نابێت کە تێیدا کەرەسەی زیندانیان لەناوبراوە. هەروەها ئەو هەر لەوێ هەڕەشە لە زیندانیان دەکات و رایدەگەێنێت ئەگەر بێت‌و به‌ندكراوان دریژە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن ئەوا دۆسییەی نوێیان بۆ دەکرێتەوە.
پاش ئەوە هێزێکی زۆرتری یەکەی تایبەت دەرژێتە ناو به‌ندیخانه‌كه، به‌ندكراوان دەگەڕێنەوە ناو به‌شه‌كه و مانگرتنی بە کۆمەڵ رادەگەێنن.
باس لەوە دەکرێت، پاش تێپەڕینی کاتژمێرێک لە مانگرتنەکە هەندێک کەل و پەلە شەخسییەکان دەگەڕێنرێتەوە بۆ ناو بەندی زیندان، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک کەرەسەی دیکە دەستی بەسەردا گیراوە.
بە پێی دوا هەواڵەکان، ئاڵۆزی و ناڕەزایەتییەکان لە بەندی سیاسی و عەقیدەتی زیندانی ورمێ هەروا بەردەوامە.
بەندی سیاسی و عەقیدەتی زیندانی ناوەندی ورمێ کە بە بەندی “ئیرشاد” ناسراە، ٦٨ به‌ندكراوی سیاسی و مه‌زهه‌بی تێدا بەندکراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
کەمال حەسەن رەمەزان بۆ بەندیخانەی ورمێ گەڕێنرایەوە
-
توندوتیژی پاسەوانەکانی بەندیخانەی ورمێ بەرامبەر بە بنەماڵەی کامڕان دەروێشی
-
سزای قامچی پەیمان میرزازادە لە دادگای ورمێ جێبه‌جێ كرا/ دەستپێكردنی مانگرتن لە خواردنی ئەو زیندانییە سیاسییە
-
دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە ورمێ ١٠ ساڵ بەندکرانیان به‌سه‌ردا سه‌پا
-
لە کاتی پێویستدا بۆ نەخۆشخانە نەگواسترایەوە؛ به‌ندكراوی دیکە لە زیندانی ورمێ گیانی لە دەستدا
-
عەلی سەعیدی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە