سزای ٧٠ قامچیی ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ لە شاری خۆی جێبەجێکرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2019/12/03/p22804
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ بەناوی “سەلبی مەرەندی” بانگکراوە بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شاری خۆی و پاش ئەوەی ٧٠ قامچیی لێدراوە بەدۆخێکی ناجێگیری تەندروستییەوە بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی خۆی گوازراوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە سەلبی مەرەندی دایکی “بێهروز زەینالنژاد”ە کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ٩٧ / ٢٠١٩.٠١.١٥ لە پێنجەمین ڕۆژی دوورینەوەی لێوەکانی و مانگرتنی لە خواردن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە درێژنەکردنەوەی مۆڵەتی چوونەدەرەوەی لە بەندیخانەدا بوو کە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدابوو. پاش ئەو ڕووداوە بەرپرسانی بەندیخانەکە ڕایانگەیاندبوو کە ناوبراو خۆی کوشتووە.
بنەماڵەی ئەو بەندکراوە پاش بینینی تەرمی ڕۆڵەکەیانەوە بانگەشەی “خۆکوشتن”یان ڕەتکردبووەوە و بۆ بەدواداچوون سەردانی نووسینگەی بەندیخانەی شقاری خۆییان کردبوو، بەڵام هەڵسوکەوتی نەگونجاوی سەرۆکی بەندیخانە و دادوەری چاودێری بەندیخانەکە بوبووە هۆی تێکهەڵچوون لە نێوانیاندا و لە ئەنجامدا ئەو بنەماڵەیە هەندێک کەلوپەل و جامی نووسینگەکەیان شکاندبوو.
دوابەدوای ئەو ڕووداوە، سەرۆکی بەندیخانە و دادوەری چاودێری بەندیخانەی خۆی سکاڵایان لەدژی ئەو بنەماڵەیە تۆمارکردبوو. لە ئەنجامدا دادگای گشتیی شاری خۆی هەر کامە لە “سەلبی مەرەندی”، دایکی بنەماڵە و “عاتفە زەینالنژاد”، کچی ئەو بنەماڵەیەی بە ٧٠ قامچی و ٨ مانگ بەندکران سزادابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
مستەفا سەبزی پاش ئەوەی لەلایەن بەندیخانەی ماکۆوە وەرنەگیرا ڕەوانەی بەندیخانەی خۆی کرا
-
زیاتر لە ١٥ بەندکراوی بەندی ژنانی خۆی تووشی نەخۆشیی ئانفولانزا بوون
-
زەینەب جەلالیان – بەندیخانەی خۆی
-
نۆهەم ڕۆژی مانگرتنی زیندانیی سیاسیی کورد ئومید سەعیدی لە زیندانی خۆی
-
دوو کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت و خۆی برینداربوون
-
ئارمان غەفوری سزای شەش مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠ قامچی بەسەردا سەپا