به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو به فه‌رمانی سەرۆکی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ، كامه‌ران ده‌روێشی له سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتنیدا له خواردن بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترایه‌وه. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییە كورده له ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی جۆزه‌رداندا و بە مەبەستی ناڕه‌زایی دەربڕین بەرانبەر بە مانه‌وه له به‌ندی ماده هۆشبه‌ره‌كاندا و هه‌روه‌ها دوورخستنەوە لە بەندی زیندانییه سیاسییه‌كان، به دوورینه‌وه‌ی لێوی ده‌ستی دایه مانگرتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ناوبراو پێشتر به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاندبوو كه كامه‌ران ده‌روێشی لە خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا و پاش تێپەڕینی چوار ساڵ بە سەر زیندانیبوونیدا، پشووی كاتی یان مورەخه‌سیی پێ درابوو، بەڵام دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ زیندان به فه‌رمانی سەرۆکی به‌ندیخانه بۆ بەندی تاوانبارانی ماده هۆشبه‌ره‌كان گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێشتریش له مانگی خاكه‌لێوەدا بە مەبەستی دەربڕینی ناره‌زایه‌تی بەرانبەر بارودۆخی خۆی له زینداندا، به دوورینه‌وه‌ی لێوی مانی له خواردن گرتبوو.
شایانی باسە کە كامه‌ران ده‌روێشی لە ڕێکەوتی ١٣ی گوڵانی ١٣٩٥(02.05.2016)دا له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ماوه‌ی ٢ مانگ له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌م شارەدا و لە ژێر قورسترین ئه‌شكه‌نجەکاندا لێپرسینەوەی لێ کرابوو. ناوبراو لە مانگی گه‌ڵاڕێزانی هه‌مان ساڵدا له لایه‌ن “لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێ”وە به دادوه‌ریی دادوه‌ر “عه‌لی شێخلو”، به تۆمه‌تی هاوكاریکردن لەگه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا (پ‌ك‌ك) سزای ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا.
ورمێ؛ كامه‌ران ده‌روێشی له سێهه‌مین رۆژی مانگرتنیدا گواسترایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداران‌دا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە