فاتمە داوەند، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا و لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکان و دادگای ئینقلابی مەهابادەوە حوکمی ٥ ساڵ و ٥ مانگ بەندکران و ٣٠ قامچیی بە سەردا سەپاوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەم هاووڵاتییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «فاتمە لە ١٧ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو و لە لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکاندا بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردنەوە لە ئاژاوەگێڕییەکاندا” و “لابردنی سەرپۆش و حیجاب”، دادگایی کرا. لەم دادگایەدا کە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مێهدی تەقیزادە بەڕێوە چوو، تۆمەتی لابردنی سەرپۆش و حیجابی لەسەر لابرا، بەڵام بۆ تۆمەتەکەیتر حوکمی ٥ مانگ بەندکران و لێدانی٣٠ قامچیی بەسەردا سەپا».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، دۆسیەیەکی دیکەیش بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵەدا” بۆ خانمی داوەند دروست کرابوو، بەڵام دوای قۆناغی لێپرسینەوەی دادسەرا و دەرچوونی تۆمەتنامە، تۆمەتەکە گۆڕرا بۆ “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی وڵات”: «لە ٢٣ی گوڵاندا لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی مەهاباددا بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد غوڵامی و بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی دادگایی کرا، سەرەتای پووشپەڕ بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی وڵات” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەنراوە.» ئەم سەرچاوەیە دەڵێت خانمی داوەند بە حوکمەکە ڕازییە و داواوی قبووڵکردنی حوکمەکەی پێشکەش کردووە، ناوبراو لە درێژەدا وتی: «بڕیار وایە بەپێی یاسای تایبەت بە قبووڵکردنی حوکم، یەک لەسەر چواری حوکمەکەی بۆ کەم بکرێتەوە، بەڵام هێشتا دوابڕیارەکەی پێ ڕانەگەیەنراوە».
فاتمە داوەند لە ٢٥ی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوو و لەبەر بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوودا کە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە گرانبوونی بەنزین دەستی پێ کرد و لە ڕۆژانی دواتریشدا درێژەی پەیدا کرد، لە ماڵی خزمێکی خۆیدا لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا. ناوبراو بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا خرایە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی قورسی ڕۆحییەوە تاکوو بە زۆر دان بە تاوانباربوونی خۆیدا بنێت. چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی خانمی داوەند، ڤیدیۆی دانپیانانە ئیجبارییەکانی لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو کرایەوە، دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، گواسترایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ و لە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە زیندان ئازاد کرا.
بۆکان؛ فاتمە داوەند حوکمی ٥ ساڵ و ٥ مانگ بەندکران و لێدانی٣٠ قامچی بەسەردا سەپا
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە