هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حەمید دەروێشی، خەڵکی گوندی «بالوو»ی سەڵماس کە نزیکەی ٦ مانگ لەمەوپێش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ورمێوە دەستبەسەر کرابوو، دوای ئەوەی بە بڕینەوەی دەمارەکانی دەستوپێی هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی زیندانی ورمێ کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێ سەبارت بەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەم هاووڵاتییە کوردە نزیکەی ٦ مانگ لەمەوپێش لە شەقامێکی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە لەژێر ئەشکەنجە و گوشاری جەستەیی و ڕۆحیدا بووە بۆ ئەوەی بە زۆر دان بە تاوانکاربوونی خۆیدا بنێت. هەر بۆیە لە ئەنجامی ئەم زەخت و گوشارانە و لەبەر نادیاربوونی چارەنووسی، لە ژوورێکی تاکەکەسیی دەستبەسەرگەکەدا بە بڕینەوەی دەمارەکانی دەستوپێی هەوڵی خۆکوشتنی داوە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، سەرەڕای ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە، بەرپرسە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە و ڕۆژی ڕابردوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندانی ورمێیان کردووە.
ورمێ؛ زیندانییەک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا هەوڵی خۆکوشتنی دا
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە