هادی ڕۆسته‌می، به‌ندكراوی مه‌حكووم به بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاست كه له زیندانی ورمێیە، له نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌لی گه‌ڕووسی سه‌رۆكی دادگوستەریی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئاماژەی به‌و ئه‌شكه‌نجانە کردووە کە کاربەدەستانی ئیداره‌ی ئاگاهی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا کردوویانە و وتوویەتی هەر بەپێی ئەو دانپیانانەش کە لە ژێر ئەشکەنجەدا لە خۆی و هەردوو هاودۆسیه‌كه‌ی‌تری وەرگیراوە، سزایەکی نادادپەروەرانەیان بۆ دەرکردوون، هەر بۆیە داوای پێداچوونه‌وه‌ی بە دۆسیه‌كه‌دا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ستی كردووه.
هادی ڕوستەمی باوکی دوو منداڵ، لەدایکبووی ١٣٦٥ی هەتاوی و خەڵکی مێهرانی ئیلام، مێهدی شاهیوەند لەدایکبووی ١٣٥٧ و خەڵکی خوڕەمئاوا و مێهدی شەرەفیان لەدایکبووی ١٣٦٢ و خەڵکی خوڕەمئاوا، ساڵی ١٣٩٤ لە لایەن پۆلیسی ئاگاهییەوە دەستگیر کران و لە گەڵاڕێزانی ١٣٩٨دا لە لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی یەکی تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تۆمەتی «دزی» حوکمی «بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست»یان بەسەردا سەپا. مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ سزای بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستی ئه‌م سێ به‌ندكراوه له لایه‌ن لقی ١٣ی دیوانی باڵای ئێرانه‌وه په‌سه‌ند كرا و بۆ بۆ جێبەجێکردن نێردرایه به‌شی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ورمێ.
حه‌فته‌ی ڕابردوو دادوەری چاودێری زیندانی ورمێ ئەم زیندانییەی بانگهێشت کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە نووسینگەی ئیجرای ئەحکامی دادگا و بەرپرسانی زیندان داوایان کردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئامێری گیۆتین ڕەوانەی زیندان بکرێت.