به‌ندكراوێك لە ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ستدا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2021/05/18/p23105
شه‌وی ڕابردوو به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی ئه‌میر ڕه‌زایی كه به هۆی ئه‌شكه‌نجه كردنی لە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی زیندانه‌وه له سه‌رخۆ چووبوو، له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م زیندانه‌دا گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به هۆی ده‌مه‌قاڵێی چه‌ندین به‌ندكراو له به‌ندی ١٤ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ‌دا، ئه‌میر ڕه‌زایی له گه‌ڵ چه‌ند به‌ندكراویی دیكه ڕه‌وانه‌ی قه‌ره‌نتینه كرابوو، ناوبراو ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قه‌ره‌نتینه‌كه به هۆی بارودۆخیی دژواری ئه‌م به‌نده‌وه، ویستبووی هه‌ڵبێت بۆ به‌ندی ١-٢ به‌ڵام له‌و كاتی هه‌ڵهاتندا تووشی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزەکانی پاسەوانی زیندان بووه.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه، ئه‌میر ڕه‌زایی گوێزرایه‌وه بۆ به‌شی پاسەوانی ناوه‌ندی زیندان و جارێكی دیكه له لایه‌ن چوار پاسەوانەوە زیندانه‌وه به باتۆم كه‌وته ژێر لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه، كه بووه هۆی له سه‌رخۆچوونی ئه‌م زیندانییه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له درێژه‌دا وتی: دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختیی برینه‌كانی دوای ئه‌شكه‌نجه كردنی، گیانی له ده‌ستداوه. ته‌رمی ناوبراو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆگواسترایه‌وه بۆ پزیشكی یاسایی ورمێ و تاكوو ئاماده‌كردنیی ئه‌م هه‌واڵه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌میر ڕه‌زایی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی ورمێیه كه نزیكه‌ی ١٠ساڵ پێش، به تۆمه‌تی ماده سڕكه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ٢٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا بوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ڕاپۆرتێک لەسەر سنوورداشکردنەوەی هاووڵاتییەکی کورد لە تورکیاوە بۆ ئێران و ئەشکەنجەدانی لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیدا لە ورمێ
-
نایب حاجیزادە، زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
-
به‌ندكراوێكی سیاسی دوای شه‌ش مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون ئازاد كرا
-
به‌ندكراوێكی سیاسی كورد دوای دوو ساڵ به‌ندكران ئازاد كرا
-
گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی
-
نادیاربوونی چاره‌نووسی محه‌ممه‌د هوشه‌نگی دوای چوار مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون