هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە چاڵدێران ٥ کۆڵبەریان ئەشکەنجە کرد \ فیلم
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2021/07/19/p23600
دەمەوبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە نزیک گوندی سنووریی «عیساگولیک»ی چاڵدێرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، دەستەیەک کۆڵبەریان ڕاگرتووە و بە چەک و دار بەر بوونەتە گیانیان و بە قورسی ئەشکەنجەیان کردوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چالدێرانەوە سەبارەت بەم ڕووداوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی پووشپەڕ پێنج کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی جەمال حەسەنپوور، باران حەسەنپوور، حسەین فیرووزی، وەلی موقیمی و حەمید عەبدوڵڵازادە، لە نزیک گوندی سنووریی «عیساگولیک»ی چاڵدێران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی پاسگای سەقیزمیلەی ٢٠٧ و ٢٠٨ ـەوە بە فەرماندەیی کەسێک بە ناوی سادقزادە، لە ڕێگای کۆڵبەریدا ڕاگیراون و بە قورسی ئەشکەنجە دراون».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بە هۆی قورسیی برینەکانی ئەم ئەشکەنجە و لێدانەوە حەمید عەبدوڵڵازادە براوەتە نەخۆشخانەی قەمەری بەنی هاشمی ماکۆ و ٤ کۆڵبەرەکەی تریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی چاڵدێران کراون.
پێشتر و لە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕیشدا هێزە سنوورپارێزەکان لەسەر پردی «دوواو»ی نەوسوودی پارێزگای کرماشان ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری چەند کۆڵبەریان ڕاگرتبوو و سیان لە کۆڵبەرەکانیان بە ناوەکانی خەلیل مەحموودی، ئەنوەر مورادی و خەلیل سڵێمانی دابەزاندبوو و ئەشکەنجەیان کردبوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە چاڵدێران ٥ کۆڵبەریان ئەشکەنجە کرد \ فیلم
-
مردنی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا
-
كوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبهر له ئاكامی تهقەكردنی هێزهكانی پاسهوانی سنووردا
-
كوژرانی كۆڵبهرێك له لایهن هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێرانهوه
-
هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی باوک و منداڵێکی دەستبەسەرکراو لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە چاڵدێران لە بەردەستدا نییە
-
نادیاربوونی چارەنووسی باوک و منداڵێکی دەستبەسەرکراو لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە چاڵدێران