ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٢٣ساڵانی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی ئه‌میر حوسێن حاته‌می دوای نزیكه‌ی ده ڕۆژ ڕاگرتنی له زیندانی تارانی گه‌وره(فه‌شافوویه)، له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه و لێدان به ده‌ستی پاسەوانانی زیندان كوژرا.
بنه‌ماڵه وخزمه‌كانی ئه‌م هاووڵاتییه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣ی گه‌ڵاڕێزان له به‌ر زیندانی تارانی گه‌وره (فه‌شافوویه)، كۆبوونه‌وه‌و داوای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان كرد له به‌رپرسانی زیندان سه‌باره‌ت به كوژرانی ئه‌م گه‌نجه، به‌ڵام تاكوو ئێستا كاربه‌ده‌ستانی زیندان و ده‌زگای دادوه‌ری سه‌باره‌ت به مه‌رگی ناوبراو بێدنگییان كردووه.
یه‌كێك له خزمه‌كانی ئه‌م هاووڵاتییه دوای پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: نزیكه‌ی ده ڕۆژ پێش ئه‌میر حوسێن حاته‌می بۆ به‌دوادا چوونی نامه‌ی ئیجازه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماشینه‌كه‌ی باوكی سه‌ردانیی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی له تارانی گه‌وره كردبوو به‌ڵام به هۆی هه‌بوونی دۆسییه‌یه‌كی كه‌یفه‌ری بۆ دانه‌وه‌ی دیه دهستبهسهرو ڕه‌وانه‌ی زیندانی تارانی گه‌وره(فه‌شافوویه)، كرا.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه ”شه‌وی سێشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان ئه‌م به‌ندكراوه له پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فونیدا له گه‌ڵ باوكی كه هێزی قسه‌كردنی نه‌بووه باسی له ئه‌شكه‌نجه و لێدانی خۆی كردووه له لایه‌ن پاسەوانانی زیندانه‌وه ر ڕایگه‌یاندووه كه بڕیار وایه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن.
ئه‌م سه‌رچاوه له درێژه‌دا وتی، دوای سه‌ردانی بنه‌ماڵه بۆ نه‌خۆشخانه، ئیجازه‌ی چاوپێكه‌وتنی منداڵه‌كه‌یان پێنادرێ و دواتر كاتژمێر ١٠ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان به‌رپرسانی زیندان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌م به‌ندكراوه ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌م سه‌رچاوه له كۆتاییدا ئه‌مه‌شی زیاد كرد كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه ته‌رمی ناوبراویان له پزیشكی یاسایی له تاران وه‌رگرتۆته‌وه و بهڕێوهنی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ناوبراو بۆ شوێنی له دایك بوونی له گوندی “لهڕینی كۆن”ی شاری سیروانی ئیلام.
بۆ سه‌یركردنی ڤیدئۆی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ه له به‌ر زیندانی تارانی گه‌وره(فه‌شافوویه)، له سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه كرته بكه.